نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزی
66 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل 66 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 47 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 1.67٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 1.79٪ بەرزبووەتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەوەش بووەهۆی دابەزینی نرخى نەوت، بەڵام چەند رۆژێکە دووبارە رووی لە هەڵکشان کردووتەوە.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.