نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
سەروو 102 دۆلارە
شکستى کۆبوونەوەکەى پاکستان نرخى نەوتى بەرز کردەوە
وریا فەتاح
لە کاتێکدا بازاڕى نەوت چاوى لە ئیسلام ئابادى پایتەختى پاکستان بوو بۆ ئەوەى دانیشتنى نێوان تاران و واشنتۆن بە ئاشتى کۆتایى بێت و گەرووى هورمز بکرێتەوە، بەڵام شکستى کۆبوونەوەکە جارێکى تر پاڵى بە نرخى نەوتەوەدا و بردییەوە بۆ سەرووى 100 دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13.4.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 102 دۆلار و 01 سەنت دیاری کراوە، بەمەشت هەر بەرمیلێک بەڕێژەى 6.93 دۆلار بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 104 دۆلار و 07 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش هەر بەرمیلێکى 8.13 دۆلارى چووەتەسەر.
ئەم بەرزبوونەوەیەى نرخى نەوتە، پەیوەندى بە شکستى کۆبوونەوەى ئیسلام ئابادە، بۆیە هەر هەنگاوێکى تر بەرەو گرژبوونەوەى دۆخەکە، ئەگەرى ئەوەى لێ دەکرێت نرخى نەوت زیاتر بەرز بکاتەوە.