گەرووی هورمز - ئەرشیفی 964
حکومەتی بەریتانیا:
“لە گەمارۆدانی گەرووی هورمز بەشداریی ناکەین”
ئەرسەلان عەبدوڵا
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشانی دیکە، کاردەکەین بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەک بۆ ئازادیی هاتوچۆی دەریاوانی، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا بەشداریی گەمارۆدانی گەرووی هورمز ناکەن.
حکومەتی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە دەڵێن، نابێت گەرووی هورمز هیچ پارەیەکی ترانزێتی لەسەر دابنرێت، ئێمە پشتگیری لە ئازادی گەشتکردن و کردنەوەی گەرووکە دەکەین.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ رایگەیاند، لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە گەمارۆ دەخەنە سەر گەرووی هورمز و بەدواداچوون بۆ ئەو کەشتییانەش دەکەن، کە پارە بدەن بۆ ئێران بەرامبەر هاتوچۆ لە گەرووی هورمز.