برێنت هاتووەتەوە 65 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

964+

توانا نەقی

لە دوو هەفتەى رابردوودا نرخى نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاست لەمساڵدا، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل 65 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەم نرخەی ئەمڕۆی نەوت لە چوار رۆژی چوارشەممەی هەفتەی پێشوو بە دابەزین لەقەڵەم دەدرێت و نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.5.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 05 سەنت دیاری کراوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 62 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمەش هۆکارێکى دیکەى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.