ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى كوردى رۆژهه‌ڵاته
“سه‌گخۆر” فیلمێكی سینه‌مایى تایبه‌ت به ژینگه له ئه‌نقه‌ره خه‌ڵاتى باشترینى پێدرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سینه‌ماكارێكی كورد خه‌ڵاتى باشترین فیلمی له فێستڤاڵى ئه‌نقه‌ره له وڵاتى توركیا به‌ده‌ستهێنا، كه تاكه فیلمى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران بوو به‌شدارى ئه‌م فێستڤاڵه‌ى كردبوو.
ئاژانسی ئێرناى ئێرانى بڵاویكرده‌وه، فەتحوڵا ئەمیری، سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر به فیلمی “سەگخۆر” به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه‌ى توركیاى كردبوو و خەڵاته‌كه‌شی بۆ باشترین کورتە فیلمى دۆکیۆمێنتاری بووه.
ئەمیری، خەڵکی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ده‌ڵێت “فیلمی سەگخۆر لە دەرهێنانی خۆم و نیما عەسکەری لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی دۆکیۆمێنتاری ئاژەڵە کێوییەکان لە ئەنقەرە بەشداری كرد.
وتیشی “فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکە تاکە فیلمی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوو، کە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداری کرد و لەلایەن ئامادەبووان و رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە و ئەندامانی لیژنەی نەتەوە جیاوازەکانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا”.
فیلمەکە باس لە سروشت و ژینگە دەکات.
له فێستیڤاڵی فیلمی دۆکیۆمێنتاری ئاژەڵە کێوییەکان لە ئەنقەرەی وڵاتى تورکیا 691 فیلمی دۆکیۆمێنتاری کورت و درێژ لە 89 وڵاتی جیهانەوە بەشداریان کرد و لە کۆتاییدا حەوت فیلمی دۆکیۆمێنتاری کورت و حەوت فیلمی دۆکیۆمێنتاری درێژ لە وڵاتانی رووسیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، نیپاڵ، هیندستان، نەمسا، فەرەنسا، نەرویج و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەك باشترینەكان هەڵبژێردران.