"زیاتر لە 36 کەس دەستبەسەر کراون"

رێگرییەکان لە ئاودانی بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس بەردەوامە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

رێگرییەکان لە ئاودانی بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس لە هەولێر بەردەوامە و تا ئێستاش زیاتر لە 36 کەس لەسەر ئەو پرسە دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

هێمن سەیدموراد بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی وت، “رێگرییەکانمان لە ئاودانی بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس بەردەوامە و بەهەموو شێوەیەک رێگری لەو جۆرە ئاودانە دەکەین، تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەویمان خاوێن کردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەوەی رێڕەوی ئاوی پیس لە دەورووبەری شاری هەولێر دوور و درێژە و زیاتر لە 12 کیلۆمەترە، کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو بابەتە قورسە، بۆیە دەبێ لەلایەن هاوڵاتیانەوە هاوکاری بکرێن.

“تا ئێستا زیاتر لە 36 کەس لەسەر ئەو بابەتە دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە”، هێمن سەیدموراد وای وت.

باسی لەوەشکرد، هەرچەندە بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس زیاتر گەشە دەکات وەک ئاودانی بە ئاوی خاوێن، بەڵام  لەڕووی تەندروستییەوە کاریگەری خراپی هەیە و شیاو نابن بۆ خواردن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەو كێڵگانەی سەوزەیان بە ئاوی پیس دەچاند بە شۆفڵ تێكدر...

ئەو كێڵگانەی سەوزەیان بە ئاوی پیس دەچاند بە شۆفڵ تێكدران

ئەو زەویانەی بە ئاوی پیس سەوزەی لێ بەرهەمدەهێنرێت پاک ...

ئەو زەویانەی بە ئاوی پیس سەوزەی لێ بەرهەمدەهێنرێت پاک دەکرێنەوە