گەرمیان

لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەست دا

میلاد جەلال _ گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر لە سنوورى گەرمیان، دوو برا کە لەسەر یەک ماتۆڕ بوون، لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشى رووداوى هاتوچۆبوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

تەمەنیان 14 ساڵان و 15 ساڵان بوون

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـى وت،”لەسەر رێگای مەیدان بۆ گوندی ھاجیلەر رووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان بارھەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، دوو کەسەکە براى یەکترى بوون و لێخوڕو سەرنشینى ماتۆڕەکە بوون.

لاى خۆیەوە، خالید عەبدولکەریم، بەڕێوەبەرى مەڵبەندى تەندروستى مەیدان بە 964ـى وت،”ئەو دوو برایە قوتابى بوون و تەمەنیان 14 و 15 ساڵان بوون، لەکاتى گەڕانەوە لە قوتابخانە تووشى رووداوەکە بوون”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح