خواردن ھۆکاری نەخۆشییەکانە

“ئەوانەی کیتۆ دەکەن دوگ زۆر مەخۆن”

964+

میلاد جەلال -گەرمیان

پسپۆڕێکی خۆراک و چارەسەر بە گیادەرمان دەڵێت، دوگ (دونگ) خۆی شتێکی باشە بەڵام ئەوکەسانەی کیتۆ دەکەن و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوامبن لەسەر دوگ خواردن، زیانی بۆیان دەبێت نەک سوود.

کارزان عومەر، پسپۆری چارەسەرکردن بە گیادەرمان بە 964ى وت، “نابێت لە ھیچ شتێک زیادەڕەوی بکەین، ئەوانەی کیتۆ دەکەن دوگ زۆر بخۆن، ئەوا کێشەی تەندروستییان بۆ دروست دەکات”.

“باشترین جۆری نانی وشک، ئەوەیە کە تەنکە وەک نانی تیری و ھەورامی، نانی فڕنی بازاڕ و کولێرە کە خەڵکی زۆر حەزیان لێیەتی کەمتر بخورێن”، کارزان عومەر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەتای ھەموو نەخۆشییەکانی لەش لە خواردنەوەیە، بەبێ رێکخستنەوەی خۆراک ھیچ دەرمانێک کاریگەر نابێت لەسەر لەش و چارەسەری نەخۆشییەكان ناكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"خواردنەکانی ئێمە 100% تەندروستە"