هەموویان سەلامەتن

هیچ حاجییەک گیانى لەدەست نەداوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى لە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە حاجییەکى کورد لە سعودیە بەڕووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستداوە، وتەبێژى حەج و عومرەى کوردستان بە 964ـى وت،”هیچ حاجییەک گیانى لەدەست نەداوە و سەلامەتن”.

کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بە 964ـى وت،”هیچ حاجییەک گیانى لەدەستنەداوە و سەرجەم حاجیان لە شارى مەککەو مەدینە، سەلامەتن”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە حاجیەکى کورد لە سعودیە بەڕووداوى هاتوچۆ، گیانى لەدەستداوە.

بۆ ئەمساڵ 5 هەزار و 136 کەس لە هەرێمى کوردستانەوە حەج دەکەن، لەو ژمارەیە لە رۆژانى 16 و 17ـى ئەم مانگە یەک هەزار و 646 حاجى بە رێگاى وشکانى گەشتى سعودیەیان کردووە و 3 هەزار و 490 حاجیش بە رێگەى ئاسمانییەوە گەشت دەکەن، بەپێى پلانى حەج و عومرەى کوردستان تا 28ـى ئەم مانگە، تەواوى حاجیان گەشتى سعودیە دەکەن.

بەپێی ساڵنامەی حەجی ئەمساڵ، ئێوارەی 5.6.2025 حاجیانی ماڵی خوا لە كێوی عەرەفە دەبن و رۆژی 6.6یش یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد