مەسعود پزیشکیان:

“لەپاڵ خەڵک بەرامبەر هێرشی ستەمکارانە دەوەستینەوە”

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حکومەتەکەی لەپاڵ خەڵک بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەوەستێتەوە و بەرگری دەکات.

پزیشکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، “لە کۆبوونەوەی دەوڵەت وێڕای پێزانین بۆ هەوڵ و ماندووبوونی هێزە ئەمنییەکان، سوپاسی خەڵکی نەترسم کرد کە بۆ ماوەی مانگێکە مەیدانیان چۆڵ نەکردووە”.

“حکومەت بە هەموو هێزێکەوە لە خزمەت خەڵک دایە و رێگە نادات کێشە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دروست ببێت”، پزیشیکیان وای نووسیوە.

دەشڵێت، “لەپاڵ یەک و بەیەکڕیزی نیشتمانی بەرامبەر هێرشی ستەمکارانە دەوەستینەوە و بەرگری دەکەین”.