خولی ئەستێرەکانی عێراق

نەورۆز رووبەڕووی نەوتی بەسڕە دەبێتەوە و هاندەرانییش گەڕانەوە بۆ یاریگە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ یەكشەممە یانەی نەورۆز لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، رووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە.

یارییەكە دوای ئەوە دێت، كە یانەی نەورۆز سزادرا و جەماوەرەكەی لە ئامادەبوون لە یاریگە بێبەش كران، بەڵام سزاكە كەمكرایەوە بۆ دوو یاری، بۆیە ئەمڕۆ جەماوەری نەورۆز گەڕاونەتەوە یاریگە و بە دڵخۆشییەوە هانی تیپەكەیان دەدەن.

نەورۆز سێ یاریی رابردوو بێ جەماوەر یاریی كردووە، كە دوو یاری لە یاریگەی خۆی لە سلێمانی و یارییەكیش لە دەرەوە، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕێ دەكرێت تیپەكە بتوانێت ئەنجامێكی باش تۆمار بكات، بە تایبەتی بەهۆی گەڕانەوە و پاڵپشتیی هاندەران.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە