بەیان بۆمبا تەمەنی پڕ ئەسرینی تێپەڕی

مەیەن بۆ نەخۆشخانە تێپەڕی و تەواو بوو””

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەیان بۆمبا، ئەو هونەرمەندەی هەمووانی دەخستە پێکەنین خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا و گۆرانی بۆ تەمەنی رۆیشتووی خۆی دەڵێت.

شەش مانگە بەیان بۆمبا خانەنشین بووە، بەڵام کۆڵی لە دەوام کردن نەداوە و بەردەوام دەچێتە کارەکەی و ناتوانێ هاوڕێکانی لەیادبکات، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، تەندروستیم باشە و نەخۆشیەکەم تێپەڕی، ئەو بینایەی دەوامم تێدا دەکرد، هەمووی یادگارییە و بەردەوام دێم بۆ لایان و ناتوانم ئەو هاوڕێیانەم لەیاد بکەم.

بەیان بۆمبا تەمەنی پڕ لە ئەسرینی دەڕوات و گۆرانیەکەی کەریم کابان بۆ دەڵێتەوە، باس لەوەش دەکات تەمەن کە رۆیشت ناتوانی رابکەیت بە دوایدا.

بەیانی بۆمبا لە ماوەی رابردوودا بەهۆی شێرپەنجەوە، بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هونەرمەند بەیان بۆمبا: بەزۆر خانەنشینیان كردین

هونەرمەند بەیان بۆمبا: بەزۆر خانەنشینیان كردین