چەند دیمەنێکی دڵڕفێنی مێرگەمیر لە بناری چیای بەربزین لە دەڤەری سۆران – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
بەتەمای فێنکایی مەبن و گەرماکە تادێت بەتینتر دەبێت
سبەی لە چەند شوێنێکی کوردستان تاوەباران دەبارێت
شۆڕش قادری
سبەی لە کوێستانەکانی سۆران و پارێزگای دهۆک تاوەباران دەبێت، بەڵام تازە بەتەمای فێنکایی مەبن و گەرماکە هەروەک دەمێنێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە رۆژئاوای هەرێم هەندێک جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور، تینی گەرماکەش هەروەک دوێنێ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینیێت.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کورتخایەن هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی