دیمەنی بەرهەمە خراپ بووەکان - وێنەکان بۆ 964 نێردراوە
لە ماوەی 17رۆژدا
لە کەرەنتینەوە بۆ ئێران؛ عەشامەتێ میوە و بەرهەمی کشتوکاڵی گەڕێندرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
تەنیا لە 17 رۆژدا، 151 تۆن خواردن و میوەی هاوردەکراو لە کەرەنتیەنی کشتوکاڵی دەروازەی سەیران بەنەوە بۆ وڵاتی ئێران نێردراوەتەوە.
میوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، سێو، شوتی و کاڵەک بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18.5.2025، رێبوار سەبار، لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندنی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ی وت، هۆکاری گەڕاندنەوەکان، بەهۆی خراپ جۆری بەرهەمەکان و نەشیاوی بووە بۆ خواردن، لەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێ، رەنگیان زەرد بووە و بەکتریا و ڤایرۆس لە میوەکان نیشتوون.
کەرەنتینەی کشتوکاڵی سەیران بەن، کشتوکاڵی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات کە ئەو بەرهەمانەی لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و دەبرێن بۆ پشکنین، ئەوان لێی بەرپرسن، پێش ئەوەی بنێردرێنە بازارەوە.
رێبوار سەبار وتی، لە رۆژی 1.5.2025 تاوەکو 17.5.2025، دەست گیراوە بەسەر زیاتر لە “36 تۆن سێو”، “108تۆن شووتی” و “حەوت تۆن کاڵەک”.
ئەوەش دواى ئەنجامدانى پشكنينى فيزيایی دەرکەوتووە، شیاوی خواردن نین، ئەو لێپرسراوە وتی، له رێگەی ليژنەیەکی تايبەت له ناو دەروازەی سەیران بەن بە هەماهەنگى لەگەڵ لايەنە پەيوەندىدارەکان نوسراوی گەڕانەوەیان بۆ كراوە تا بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی ئێران.
دیمەنی بەرهەمە گەڕێندراوەکان؛