باوکی: ئەو تاجە بۆ من
دایكی و باوكی پزیشكن و خۆشی دەیەوێت بۆ پزیشكی بخوێنێت
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دووەمی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی 12 و لە ئاستی زانستی لە سلێمانیی، کە توانیوویەتی لە سەرجەم وانەکان كۆنمرەی 698 بەدەستبهێنێ و بەو پلەیەش، یەکەمی سەر ئاستی سلێمانی بەدەست هێناوە کە تێکڕاکەی 99.7 دەکات.
ئەو خوێندکارە ناوی ژیلیا لوقمانە، ئەو سوپاسی دایک و باوک و مامۆستاکانی دەکات و بە 964ی وت، ئەوەی هێناویەتی فەزڵی خودایە، دوای ئەو هەوڵ کۆششانەی کردووەیەتی رۆژانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2025 – 2026 بڵاوکردەوە
بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە دوو هەزار و سێ هۆڵدا، بە چاودێری 12 هەزار و 18 مامۆستا، بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـیان کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا