دووانیان گێچەڵی سیکسییان بە منداڵێک کردووە

لە کەرکوک ژمارەیەک ماتۆڕسوار دەستگیر کران

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسنووری رەحیماوەی کەرکوک  ژمارەیەک ماتۆڕسوار کە هاوڵاتیانیان هەراسان دەکرد دەستگیرکران و لەناو دەستگیرکراوەکان دوو ماتۆڕسوار ویستویانە گیچەڵی سێکسی بە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بکەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بە 964ـی وت، شەوی رابردوو لە ماوەی کەمتر لە شەش کاتژمێر بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بە سەرپەرشتی عەقید فەرهاد مەحمود دوشیوانی بەرێوەبەری بنکەکە توانیویانە 11 چالاکی ئەنجامبدەن.

وتیشی، لە ناو ئەو چالاکیانەدا توانیویانە هەشت ماتۆڕسوار دەستگیر بکەنکە شەوانە هاوڵاتیانیان بێزار کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوان لە ماتۆڕسوارەکان ویستوویانە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بڕفێنن و گێچەڵی سێکسییان پێکردووە، بەڵام مندالەکە هەڵاتووە لەدەستیان، دانەیەکی دیکە لە ماتۆڕسوارەکان تەقەی کردووە و ژنێکی بریندار کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی