بەشداریی 10 فێستیڤاڵی کردووە
فیلمێكی كوردی له هیندستان یه‌كه‌مه
964+
مه‌جید بتوێنی – راپه‌ڕین
کورتە فیلمی كوردی Getting back گەڕانەوە مەرزی سەیرانبەن له فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له هیندستان خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی وه‌رگرت.
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی عێراق خه‌ڵاتی باشترینی بەدەست هێنا، ئه‌مساڵیش لە فێستیڤاڵی هیندستان لەسەر ئاستی 32 وڵات خەڵاتی باشترین دەرهێنەرانی به‌ده‌ستهێنا.
لە قەڵادزێ کۆمەڵێک گەنج خۆبەخشانە دەستیان بە بەرهەمهێنانی کاری هونەری كردووه، لەوانه‌ش کاری بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی سینەمایی، دوابەرهەمیشیان کورتەفیلمی Getting back گەڕانەوەیە .
خدر محه‌مه‌د دەرهێنەری کورتەفیلمەکە تایبەت بە تۆڕی 964+ی راگەیاند، كورته‌فیلمی ( گەڕانەوە ) لە فێستیڤاڵی Eagle Eye international film festeival لە هیند، كه له كۆتایی مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی وه‌رگرت، له فێستیڤاڵه‌كه‌شدا 32 وڵات بە 300 بەرهەم بەشدارییان کرد.
وتیشی “کورتە فیلمەکە توانی لەسەر ئاستی وڵاتانی بەشدار خەڵاتی باشترین دەرهێنان به‌ده‌ستبهێنێت، ئەمەش دڵخۆشییەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنەران و کاستی فیلمەکە و خه‌ڵكی کوردستان و دەڤەری راپەڕین و قەڵادزێ” .
خدر محه‌مه‌د، كه تەمەنی 36ساڵه، باس له به‌رهه‌مهێنانی کورتە فیلمى (گەڕانەوە) ده‌كات “ساڵى 2020 سەرجەم کارەکانی تەواو بوو، لە نووسین و سیناریۆى ئامانج ئەمینی دانیشتووی قەڵادزێیه، كاری پڕۆداکشن له لایه‌ن سینە کوردە و سپۆنسەری کارەکەش ئامانج ئەمینی خۆی بووە”،
(گەڕانەوە) تا ئێستا لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق بەشداریی 10 فێستیڤاڵی کردووە، پێنج له كوردستان و پێنجیش له ئاستی عێراق.
“ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی عێراق و له فێستیڤاڵی كووت، خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی بەدەست هێنا، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی هیندو ئه‌مریكا، كه فێستیڤاڵێكی هاوبه‌شه، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی برده‌وه” خدر محه‌مه‌د وای وت.
کورتە فیلمی (Getting back) ماوه‌كه‌ی 9 خولەکە، ناوەڕۆکەکەی باس لە ژیانی ئێستا و رابردووی کورد دەکات، کە چۆن میللەتی کورد لە کۆندا ژیاوە و ئەمڕۆش بەهۆی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیاو چۆن ژیان دەکات، لۆکەیشنی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ش قەڵادزێ و دەوربەری بووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا