لە کەرکوک پرسەی بۆ دەگێڕن
ئاگرەکەی محەمەد عەباس بارام خۆڵەمێشی زۆر بوو
964+
ژووری هەواڵ
کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام هەر وا بە بێدەنگی تێنەپەڕی، قسەی زۆر لەسەر بەخاک سپاردن و دەرهێنانەوەی تەرمەکەی کراو تائێستاش هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە بەردەست نییە.
رۆژی 15.05.2025 هونەرمەند محەمەد عەباس بارام بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئوردون کۆچی دوایی کرد، هەرچەندە وترا کە تەرمەکەی دەهێننەوە بۆ کوردستان، بەڵام هەمان رۆژ لەو وڵاتە بە خاک سپێردرا.
بۆ رۆژی دواتر خێزانەکەی رایگەیاند بڕیاریانداوە تەرمەکەی دەربهێننەوەو بیهێننەوە بۆ کوردستان، بەڵام تائێستا هیچ قسەیەکی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو بابەتە نییە.
محەمەد عەباس بارام ساڵی 1952 لەگەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵا لە کەرکوک لە دایکبووە، لای خەڵکی بە گۆرانییەکانی ”ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش” و ”توڕەمەبە” ناسراوە.
ئەمڕۆ لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندان رایگەیاند ئەمڕۆ لە تەکیەی تاڵەبان لە کەرکوک پرسەی بۆ دادەنێن.