شۆفێران ئاگاداربن

سبەینێ شەقامى پشتێنەى کەلار دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى گەرمیان، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەینێ شەممە، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەباى رێگای پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) لە دوو جێگای جیاواز و دووکاتی جیاواز دادەخرێت.

وەک باسى دەکات، سەرەتا لای شەقامی لاوەکی زانکۆ لە کاتژمێر 7ـى بەیانی بۆ کاتژمێر 10ـى بەیانی دادەخرێت.

روونیشى کردووەتەوە، دواتر لە کاتژمێر 10ـى بەیانى بۆ 21تى پاشنیوەڕۆ، شەقامی کەلار بۆ رزگاری لای دیوی ئەندەرپاسی کەلار دادەخرێت.

زانکۆ خوێندکاران و هاتوچۆش شۆفێران، ئاگادار دەکەنەوە

زانکۆ خوێندکاران و هاتوچۆش شۆفێران، ئاگادار دەکەنەوە