سەرەڕای پشوو

سبەی بانکی کەلار کراوە دەبێت و موچەی لێ دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

سەرەڕای پشوو سبەی بانکی کەلار کراوە دەبێت و موچەی لێ دابەش دەکرێت.

بانکی کەلار لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی سەرجەم خانەنشینان و کەسوکاری شەهەیدان و ئەنفالکراوانی کردووە، رایگەیاندووە، “سبەینێ شەممە 17.5.2025 سەرەڕای پشوی فەرمی، بەمەبەستی دابەشکردنی موچە، بانک کراوە دەبێت و کارمەندانمان دەوام دەکەن”.

رۆژی سێشەممە 13.5.2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و لە رۆژی چوارشەممەوە، دەست بە دابەشکردنی کراوە، رۆژی یەکشەممەش 18.5.2025 کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.