ژنێک لە کەلار بە سکێک سێ منداڵی بوو

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی قەزای کەلار، ژنێک سێ منداڵی بە سکێک بووە، دایکەکە و منداڵەکانیشی سەلامەتن.

شلێر مەجید، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوونە و نەشتەرگەریی بۆ ژنەکە ئەنجامداوە، بە 964ى وت، “چەند رۆژێک پێش ئێستا نەشتەرگەری بۆ ژنێکی دووگیان کردووە، بە سکێک سێ منداڵی بووە”.

“منداڵەکان نەبەکام بوون، پێویستیان بەوەبوو لەژێر چاودێریی بن، چوار رۆژ لە نەخۆشخانە مانەوە، دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە بردرانەوە بۆ ماڵەوە، سوپاس بۆ خوا دۆخی تەندروستی منداڵەکان و دایکەکەش جێگیرە”، شلێر مەجید وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “منداڵەکان دوو کچ و کوڕێکن، ژنەکە ئەمە دووەمجاریەتی دووگیان دەبێت و لە سکی یەکەم منداڵێکی ھەبووە”.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

رێكخراوێكی سویسری ژنانى ئاغجەلەر كۆده‌كاته‌وه‌ و با...

رێكخراوێكی سویسری ژنانى ئاغجەلەر كۆده‌كاته‌وه‌ و باسی ته‌ندروستبوونى دووگیانیان بۆ ده‌كات