دیمەنی یاریگای مەحمودی مامە عەزە.وێنە.کارەبای سلێمانی
دەربەندیخان
یاریگای مەحمودی مامە عەزە رووناک دەکرێتەوە
توانا نەقی
تاکە یاریگاکەی دەربەندیخان کە بێ رووناکی بوو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کارەباوە بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار رووناک دەکڕێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، پرۆژەی رووناككردنەوەی یاریگای شەهید مەحمودی مامە عەزە لە دەربەندیخان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە وەک خزمەتێک بە وەرزشوانانی قەزاکە.
دەشڵێت، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخانە و بەشی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەسەر 0.8%ـی داهاتی کارەبا خەرجکراوە.
ماوەی جێبەجێ کردن و تەواوکردنی پرۆژەکە 75 رۆژە و تێچووەکەشی 100 ملیۆن و 496 هەزار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای کاربینەوە کارەکانی دەکرێت.