هەولێر

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كونسوڵخانە نوێیەكەی ئەمریكایە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، سەردانی كۆمەڵگەی نوێی كونسڵخانەكەی كرد.

پەیجی فەرمی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025 بڵاویكردەوە، “ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی میوانداری مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەشتێک بەناو کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر.

هەروەها نووسیویانە، “کۆمەڵگە نوێیەکە پابەندیی بەھێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشاندەدات بۆ ھاوبەشیمان لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستانی عێراق”.

ئاشكراشیان كردووە، “چاوەڕێین بەمزووانە بگوازینەوە بۆ کۆمەڵگە نوێیەکە”.

كۆمەڵگەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، چەند ساڵێكە كاری تێدادەكرێت و بە گوێرەی ئەو پۆستە بێت، كارەكانی تەواو بوون، كە دەگوترێت گەورەترین كونسوڵخانەی ئەمریكایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

كردنەوەی كونسوڵخانەی نوێی ئەمریكا لە هەولێر، كە دەكەوێتە رێگەی پیرمام، لە كاتێكدایە ئەمریكا لە ئیدارەی نوێیدا بڕیاری داوە چەند كونسوڵخانە و دەیان ئۆفیسی كاروبارەكانی لە چەند وڵاتێك دابخات وەك كەمكردنەوەی خەرجی.

كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر كێیە؟

كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر كێیە؟