یەکێکیانی بریندار کرد

تەقەی لە چەند کەسێک کرد و دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

لە هەولێر چەکدارێک تەقەی لە چەند کەسێک کرد و یەکێکیانی بریندار کرد، پۆلیس بەدوایداچوو و تەقەکەرەکەی دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گرتەڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند کەسێک دەبێتە دەمەقاڵییان و دواجار بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکات و کەسی بەرامبەر زامدار دەکات”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.