تویتەر دەبێت بەكوردی
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر، وەرگێڕانی ئۆتۆماتیكی كوردی زیاد دەكات
بۆكان جاف، دامەزرێنەری كۆمەڵەی گووگڵ كاودسۆرس لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت:”دوای پێنج مانگ لە هەوڵدان لەگەڵ كۆمپانیای گووگڵ ، ئەمرۆ توانرا لە بەشی وەرگێرانی ئۆتۆماتیكی زمانی كوردیش بۆ تویتەر زیادبكرێت.
بۆكان نوسیویەتی:’وەرگێرانەكە كێشەیەكی هەیە تەنیا نوسینە كورتەكان دەكات بەكوردیی كە بەئینگلیز و عەرەبی نوسراون، بەڵام كێشەكە چارەسەر دەبێت دوای ئەوەی كۆمپانیاكە لەگەڵ ستافی تازەی بەڕێوەبەرایەتیەكەیدا دەكەێتە گەڕ’.
كۆمەڵەی گووگڵ كاودسۆرس كۆمەڵەیەكی زمانەوانی جیهانییە، لە رێگەی بۆکان جاف گەنجێكی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەوە بەشی كوردی بۆزیاد كرا لە سەرجەم تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و پلاتفۆرمی گووگڵ