نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی _وێنە: 964
تیشکی تەنوری
ئامێری MRI لە نەخۆشخانەی هیوا لەکارکەوت
964+
ژووری هەواڵ
ئامێری MRI کە بە تیشکی تەنوری ناسراوە، لە نەخۆشانی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی لەکارکەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025، نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، نەخۆشانی هیوا ئاگاداردەکەینەوە کە لە ئێستادا ئامێری MRI لە کار کەوتووە.
نەخۆشخانەکە دەشڵێت، لە کاتی چاک کردنەوەی ئامێرەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئامێری MRI ئامیرێكی پزیشكیە كە لەرەی موگناتیسی و شەپۆلی رادیۆیی بەكاردێنێت بەمەبەستی پشكنین و بەدەستهێنانی وێنەی تەواو ووردی كەللەسەر و سەرجەم ئەندامەكانی دیكەی جەستە.