سەرەتا ئۆردوگایەکی زۆرەملێ بووە

حاجیاوا بوو بە 37 ساڵ

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ قەزای حاجیاوا بوو بە 37 ساڵ، هەرچەندە لە سەرەتادا ئۆردوگایەکی زۆرەملێ بوو، بەڵام لە ساڵی 1999 بوو بە ناحیە.

ئەزوەر جەعفەر، سەرۆکی شارەوانی حاجیاوا بە 964ـی وت،

لە ساڵی 1988 لەگەڵ پڕۆسەی راگواستن، بە بڕیاری ئەو کاتەی حکومەتی بەعسی پێشوو، دانیشتووانی گوندەکانی سنووری پشدەر، بەری مەرگە، دۆڵی خەلەکان و دۆڵی ئاکۆیان بۆ حاجیاوا راگوێزران.

ئەوکات لە زەوی گوندی حاجیاوای کۆندا دروستکرا بۆیە ھەمان ناوی لێنرا.

وتیشی، لە 21ـی تەمووزی ساڵی 1999 حاجیاوا بوو بە ناحیە

لە 21.4.2024  سەرۆکی حکومەت لاری نەبوونی لەسەر بەقەزابوونی حاجیاوا راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی هەندێ کێشەوە هەرچەندە بڕیاری بەقەزابوونی دەرچووە، هەر وەکو ناحیەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ژمارەی دانیشتووانی حاجیاوا نزیکەی 70 هەزار کەسە و

33 فەرمانگەی حکومی تێدایە

حاجیاوا رازى نییه‌ زبڵ و خاشاكى راپه‌ڕین له‌ سنووره‌...

حاجیاوا رازى نییه‌ زبڵ و خاشاكى راپه‌ڕین له‌ سنووره‌كه‌ى كۆبكرێته‌وه‌