هاندەرێكی ریال: جەماوەری بارسا ژمارەیان كەمە

هاندەرانی بارسێلۆنا لە ئیسكان ئاهەنگ دەگێڕن

964+

عەبدولعەزیز خاڵند

هاندەرانی بارسێلۆنا لە شەقامی ئیسكانی هەولێر دوای بردنەوەی تیپەكەیان دەستیان بە ئاهەنگگێڕان كرد، لەولاوەش هاندەرانی ریال مەدرید خەمبارن و دڵی خۆیان دەدەنەوە،

ئەم ئێوارەیە یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆی بە 4-3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە، بەمەش لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە نزیكبووەوە.

پەیامنێری 964 لە بازاڕی ئیسكان بوو، كاردانەوەی هاندەرانی هەردوولای وەرگرت و جەماعەتی بارسا دڵخۆش بوون و ئاهەنگیان دەگێڕا، لەولاوەش هاندەرانی ریال مەدرید بە خەمبارییەوە دڵی خۆیان دەدایەوە.

هەروەها هاوڵاتییەكی بەنگلادیشی، بە ناوی عەبدولڕەزاق، كە لە هەولێر كار دەكات، بە جلی كوردییەوە هاتبووە دیدەنی یارییەكە، سەرەتا خۆی وەك هاندەری ریال ناساند، بەڵام دوای دۆڕانی تیپەكەی، دەیگوت ئیتر هاندەری بارسا دەبێت و لامین یامالیش لای ئەو یەكەم پیاوە.

لە یارییەكانی كلاسیكۆی و یارییە جیهانییەكاندا، بازاڕی ئیسكان وەك هەمیشە جمەی دێ و پڕ دەبێ لە هاندەرانی وەرزشدۆست، بەڵام كێشەشی تێدەكەوێ و جارجار هاندەران بەگژیەكدا دەچن، لە كۆتاییشدا زبڵ و خاشاكی زۆریش بۆ دوكانداران و كارمەندانی ژینگەپارێز جێدەهێڵن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بارسێلۆنا چوارەم كلاسیكۆی ئەم وەرزەی بردەوە

بارسێلۆنا چوارەم كلاسیكۆی ئەم وەرزەی بردەوە