ئاگادارییه‌كه بۆ هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه‌یه
وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ڵێت بۆ بهئهلیكترۆنیكردنى پسوله‌ى خۆراك پاره به هیچ كه‌سێك مه‌ده‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاگادارییه‌كى بۆ هاوڵاتیانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ بهئهلیكترۆنیكردنى پسوله‌ى خۆراك پاره به هیچ كه‌سێك مه‌ده‌ن.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پێویسته هاوڵاتیان بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی کۆبونی خۆراک دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپەی خوارەوە بچنە ناو سستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ht.iq
هاوڵاتیان ده‌شتوانن بۆ وەرگرتنی رێنمایی و هەر پرسیار و کێشەیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن و لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕەپارەیەک ناکات بیده‌ن.
داوشی كردووه هاوڵاتیان دووربن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبونی خۆراک پارە وەردەگرن بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیان بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لایەنی حکومییەوە نیە و سستمەکە بەخۆڕاییە لە هەرێمی کوردستان.
لای خۆشییه‌وه، بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەڵەبجە، داوا لەو کەسانە ده‌كات کە ئەو فۆڕمە بۆ هاوڵاتیان پڕدەکەنەوە بە هیچ شێوەیەک پارە وەرنەگرن لە بەرامبەر ئەو کارەدا ، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.