گەنجێكی 25 ساڵە
برینداری رووداوەكەی ئەمڕۆی پردێ – هەولێر گیانی سپارد
عەبدولعەزیز خاڵند – پردێ
ئەمڕۆ رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە رێگەی هەولێر – كەركوك روویدا و شۆفێرێكی گەنج دوای ئەوەی بە سەختی بریندار بوو، كەمێك پێش ئێستا گیانی سپارد.
964 بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 10.5.2025 هەواڵەكەی لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاوكردەوە، كە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە نزیك گوندی گەڵۆزی لە نزیك پردێ روویداوە و تێیدا شۆفێرێک، كە ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا كڕۆلای پێبوو، بە سەختی بریندار بووە، بەڵام سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی گشتیی كەركوك بە 964 راگەیاند، بریندارەكە گیانی لەدەست دا و رزگاری نەبوو.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، ئەوەی گیانی لەدەستداوە، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە و خوێندكاری زانكۆی كیتابە لە پردێ و خەڵكی حەویجەیە، هەروەها بە نەتەوە عەرەبە.
رێگەی پردێ بۆ كەركوك بەهۆی ئەوەی كامێرای تۆماركردنی سەرپێچی لێ نییە، ئەم ماوەیە زۆرترین رووداوی سەختی هاتوچۆی تێدا روویداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا