هەموویان لێدەکرێنەوە
کارەبای سلێمانی تابلۆی دوکانەکان بە ستونەکانی کارەباوە ناهێڵێت
964+
شۆڕش قادری
کارەبای سلێمانی تابلۆی ریکڵامی بازرگانی دوکانەکان بە ستونەکانی کارەباوە لێدەکاتەوە و دوکانداران و کاسبکاران بۆیان نییە موڵکی گشتی بۆ بەرژەوەندی کەسیی بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڤیدیۆی کاتی لێکردنەوەی تابلۆکانی لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات، دوای کەمبوونەوەی هاتوچۆی ئۆتومبێل لەناو سەنتەری ناوبازاڕ، سەرجەم تابلۆی ریکلامی بازرگانی سەر ستونەکانی کارەبای سەر فیدەری (309) لەلایەن تیمەکانی ئێشکگری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای ناوەندی شار لێکرانەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم هۆبەکانی چاکسازی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات، تا بەتەواوی سەرجەم ستونەکان لە تابلۆی ریکلامی بازرگانی پاکدەکرێنەوە.
