لە پارێزگای سەڵاحەدین

شەمەندەفەرێک خۆی بەپاسێکی حاجیاندا کێشا؛ شەش کەس بریندارن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لە دەروازەی باشووری قەزای دوجێلی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین شەمەندەفەرێک خۆی کێشا بە پاسێکی حاجیاندا و چەند کەسێک برینداربوون.

یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت، لەکاتی بەڕێکەوتنی پاسێکی حاجیان لە گوندی شێخ ئیراهیمی قەزای دوجێل، کاتێک گەیشتوونەتە سەر رێگای سەرەکی نێوان بەغدا – سامەڕا، پاسەکە لەکاتی پەڕینەوەدا نەیتوانیوە زوو دەربچێت و لەو کاتەدا شەمەندەفەرەکە بەخێرایەکی زۆر هاتووە و خۆی بەپاسەکدا کێشاوە، لە ئەنجامدا شەش سەرنشینی ناو پاسەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

وتیشی، نەزانراوە ژمارەی سەرنشینانی پاسەکە چەند کەس بوون، بەپێی زانیارییەکانیان پاسەکە لەو سنوورە چاوەڕێی کەسی تر بووە، بۆیە لەکاتی چاوەڕوانی و پەڕێنەوەی لەسەر رێگا سەرەکییەکە، تووشی ئەو رووداوە بووە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان و هاتوچۆی ناوچەکە لە شوێنەکەن و سەرقاڵی لێکوڵینەوە لە رووداوەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پاسێکی قوتابیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بریندار و ...

پاسێکی قوتابیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بریندار و گیان لەدەستدان هەیە