ترێندی هەفتە
هەلە بلخەمیس تەرزە بە تامی وردە بەرد و خۆڵ بە رەنگی نیسکافە
964+
پەری ساڵح
لە زاخۆ شال و شەپک و نمایشی جلوبەرگی کوردی گۆرانی و هەڵپەرکێ بوو لە سلێمانی فێستیڤاڵی فیلم بوو بە مۆبایل و هونەرمەندانیش بە جلوبەرگی رەنگاورەنگەوە میوان بوون، ئەو ئەکتەرەی بە شاگردە کەتنچییەکی حاجی ئەکرەم لە رەشەی پۆلیس ناسرابوو، ئێستا تەندروستی کەمێک ناجێگیرە و دڵیشی پڕە لە ئیش.
ناسڕی رەزازی هونەرمەندە دەنگ رەسەنەکەی کوردان، پاییز رووی لە تەمەنی کردووە و دەڵێت، ئیتر ناتوانم بۆ ماوەیەکی زۆر سواری فڕۆکە بم و کۆنسێرت ئەو وڵاتانە بکەم، ئاگرین دڵشاد ناوەستێ، وادیارە ئەمساڵ دەکاتە ساڵی خۆی، هێشتا شەش مانگ تێپەری نەکردووە سێ کلیپی بڵاوکردەوە.
بینەری ترێندی هەفتە بن و هەرچی هەواڵی هونەری و ترێندی گەرمی سۆشیال میدیا و جیهانە کۆکراوەتەوە