لەگەڵ خاچی سوور

وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتنامەیەکی لەبارەی یاساکانی جەنگ واژو کرد

964+

ژووری هەواڵ

بە مەبەستی پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەکاتی جەنگ و رووبەڕووبوونەوەکاندا، وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی خاچی سوور لە عێراق یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژو کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2025، عەقید ستار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە 964ـی راگەیاند، کۆمیتەی خاچی سوور لە عێراق کۆڕ و سیمینار بۆ وەزارەتی پێشمەرگە رێکدەخات و بۆ ئەم مەبەستە دەبێت یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوانیاندا هەبێت کە ئەویش ئەمڕۆ واژو کرا.

“ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە، بۆ لێک نزیکبوونەوە و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوانمان و گەیاندنی پەیامی پاراستنی یاساکانی نێوونەتەوەییە لە کاتی جەنگ و ڕووبەرووبوونەوەکاندا”، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی لێکتێگەیشتننامەکە وای وتووە.

جێگری بەرپرسی  کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبین لە کاری پێکەوەیی و پاراستنی یاساکانی جەنگ، دڵنیاین هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئاستی بەرپرسیارێتی باڵادایە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئەم یاداشتنامەیەش زیاتر پەیوەندییەکانی نێوانمان بەرەوپێش دەبات.

خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات

خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات