بینای هاتوچۆی سلێمانی وێنە: سۆشیاڵ میدیا
هاتوچۆی سلێمانی:
رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە
964+
توانا نەقی
وابڵاوکراوەتەوە رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە بۆیە هاتوچۆ هاتە دەنگ و دەڵێت رەشکردن لەلایەن جوانکارییەکانی ئۆتۆمبێل بە هەموو شێوەیک قەدەغەیە.
ئەمڕۆ پینجشەممە هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێچەوانەی رێنماییەکانی جام رەشکردنی ئوتومبێل، ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاری ئوتومبیل ئەنجام دەدەن بڵاوکراوەتەوە بەناو هاوڵاتییاندا کە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندوق (جامی دواوە) ئاساییە جام ڕەش بکات، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و قەدەغەیە.
دەشڵێت، لە بەرئەوەی رەشکردنی جامی پێش و دوای ئۆتۆمبێل ئاستی بینین کەم دەکاتەوە و پێویستە بەپێی رێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکەنەوە لە کڕین و فرۆشتنی ستیکەر و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
سەرجەم مەفرەزەکانی ناوشار ئامێری پێوانەکردنی رێژەی جام ڕەشکردن بەکاردەهێنن و هەر ئۆتۆمبێلێک سەرپێجی بکات سزا دەدرێت بە بڕی 500 هەزار دینار و دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەی سێ رۆژ.