نەخشەی گۆگڵ بڕیاری خۆیدا

کەنداوی فارسی گۆڕا بۆ کەنداوی عەرەبی 

توانا نەقی

دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە، لە ناوەراستی ئەم مانگەدا ترەمپ بەنیازە سەردانی سعودییە، قەتەر و ئیمارات بکات، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ترەمپ دەیەوێت ئەو سەردانە بەکاربهێنێت بۆ بڕیاردان لەسەر، “کەنداوی فارس” و دواتر گۆڕینی بۆ “کەنداوی عەرەبی”.

ئەو کەنداوە دەمێکە کێشەی لەسەرە و ترەمپیش دەیەوێت یەکلایی بکاتەوە، لە وەڵامی میدیاکانیشدا وتی، نامەوێت هەستی کەس بریندار بکەم بەڵام دەبێت بڕیاربدەم.

نەخشەی گۆگڵیش چاوەڕێی نەکرد و هەر زوو لەلای خۆیەوە ناوی کەنداوەکەی لە فارسەوە گۆڕی بۆ کەنداوی عەرەبی.

کەنداوی فارسی کەنداوێکە لە رۆژئاوای ئاسیا کە لە نێوان ئێران و نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەڵکەوتووە و لە رۆژھەڵاتەوە بە تێپەڕبوون لە گەرووی ھورمز دەڕژێتە ناو کەنداوی عومان، دەلتای شەتەلعەرەب ھێڵی کەناریی باکووری ڕۆژاوای کەنداوەکە پێکدێنێت. ئەم کەنداوە لە دوای کەنداوی مەکسیک و کەنداوی ھەدسن بە 251  هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەوە سێیەمین کەنداوی گەورەی جیھانە.

ھەشت وڵات بەدرێژایی کەنداوی فارس کەناراویان ھەیە کە بریتین لە بەحرەین، ئێران، عێراق، کوەیت، عومان، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات. پێگەی ستراتژیکی کەنداوی فارس وایکردووە کە ھەموو کاتێک ببێتە شوێنێکی گرنگ بۆ گەشەسەندنی مرۆیی.