باڵیۆزی هیندستان واده‌ڵێت
گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێر و شارەکانی هیندستان ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
باڵیۆزی نوێی هیندستان له عێراق ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر بوو، رایگه‌یاند، کار بۆ ئەوە دەکەن گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لەنێوان هەولێر و شارەکانی هیندستان هەبێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە سۆمین باگچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد، لە کۆبونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کراوه.
باڵیۆزی هیندستان خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دوپاتکردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە سیستەمی بانکی.
وتیشی ” کار بۆ ئەوە دەکەین گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لەنێوان هەولێر و شارەکانی هیندستان هەبێت”