"یەکەم کەسم ئەم ستایلەم هێناوەتە ناو هونەرەوە"

گوێ لە بەند و گۆرانییەکانی بگرن و فێری ئینگلیزی ببن

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

فێربوونی زمانی بیانی بۆ زۆربەمان قورس و زەحمەتە جا بەتایبەتیش ئەگەر ئینگلیزی بێ و لە منداڵییەوە فێرنەکرابی، لە هەولێر گۆرانیبێژێک هەیە، لەناو بەند و گۆرانییەکانی وشەی ئینگلیزی بەکاردێنێ و وەک خۆی دەڵێت، “بەو شێوەیە بە بەلاش فێری ئێنگلیزیتان دەکەم”.

ئەو گۆرانیبێژە کە لەناو خەڵکدا بە فەرمان بێلانە ناسراوە، بە 964ـی وت، “چوومەتە دەرەوەی وڵات و لە بەریتانیا بووم، خۆم فێری ئینلگیزی کردووە و کاری وەرگێڕانیش دەکەم، بە تێکەڵکردنی وشەکان ستایلێکی جیاوازم بۆ خۆم دروست کردووە، بەم شێوەیە هەم گۆرانی دەڵێم، هەمیش خەڵکی فێری ئینگلیزی دەکەم”.

“پێموابێ یەکەم کەسم ئەم ستایلەم هێناوەتە ناو هونەری میللییەوە”، فەرمان بێلانە وادەڵێت.

باسی لەوەشکرد، کە لەم سەردەمەدا خەڵك زەوق و شەوقی جارانی نەماوە و دانیشتن و لایڤ میوزیك زۆر كەم بووەتەوە، ئەوەش پەیوەندی بە دۆخی داراییەوە هەیە، بۆیە ئەگەر کەسێک باری دارایی خراپ بێ، ئەو ئامادەییە بە خۆڕایی ئاهەنگەکەی بۆ بگێڕێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری