شەوێکی ئاڵۆز و پڕ لە تەقوتۆقمان بەڕێکرد
چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران؛ دەنگی تەقینەوە لە هەولێر و سۆران
ژووری هەواڵ
شەوێکی ئاڵۆز و پڕ لە گرژی لە ناوچەکە؛ هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەنگی تەقینەوە لە هەولێر، سۆران و چەند ناوچەیەکی تر بیسترا، کورت و پوخت پێتان دەڵێین چی روویداوە:
📌درەنگانی شەوی رابردوو چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر و دەوروبەری و سۆران و باڵەکایەتی و رواندز بیستران، جگە لە بەردەوامی دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان.
📌رۆیتەرز؛ خستنەخوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا لە رۆژئاوای هەولێر لە عێراق راگەیاند
📌سوپای ئەمریکا کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و ونبوونی یەکێک لە سەربازانی لە ئوردن لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە 17ی تەممووز راگەیاند.
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: گروپە پاڵپشتیکارەکانی ئێران رەنگە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج لە جیهاندا، ژینگەی ئەمنی ئاڵۆزە و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لەپڕ بارودۆخەکە بەرەو هەڵکشان و رووداوی چاوەڕواننەکراو بڕوات.
📌سێنتکۆم: بە فەرمانی ترەمپ زنجیرەیەک هێرشی ترمان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، هێرشەکانی ئەمجارە بۆ سزادانی سوپای پاسدارانە لە تۆڵەی ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی لە ئەردەن کوژران.
📌سێنتکۆم: دامەزراوەکانی چاودێری کەناراوەکان و بەرگری ئاسمانی، توانا دەریاییەکان، کۆگاکانی موشەک و درۆنی ئێرانمان کردە ئامانج.
📌سێنتکۆم: هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران بە مەبەستی لاوازکردنی تواناکانی ئێرانە لە هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی دەریایی بازرگانی لە گەرووی هورمز.
📌وەزیری جەنگی ئەمریکا: کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە ئوردن تەنها پێداگری و سووربوونی زیاترمان پێدەبەخشێت.
📌میدیای ئیسرائیل: ئەمریکا دەستی کردووە بە ناردنی دەیان فڕۆکەی جەنگیی زیادە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
📌سێنتکۆم گۆڕینی رێڕەوی پێنج پشتیوانی بازرگانی و پەکخستنی یەک پشتیوانی دیکەی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆیەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
📌ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: ئەگەر تاران رانەگیرێت، رەنگە ناوچەکە بەرەو ململانێیەکی فراوانتر بڕوات.
📌 ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: هێرشەکانی ئەمریکا رێگرییان لە تاران کردووە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
📌میدیاکانی ئێران: دەنگی تەقینەوە لە بەندەر عەباس و قشم و سیریک و نزیک شاری “حاجی ئاباد” لە باشووری وڵات بیستراوە.
📌 موجتەبا خامنەیی: واژۆی سەرۆکی ئەمریکا بێبایەخ و پووچەڵە.
📌موجتەبا خامنەیی: ئەمریکا چەندین جار پابەندبوونەکانی خۆی بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتن پێشێل کردووە.
📌دەوڵەتی ئیمارات؛ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان لە ناوچەکەدا، پێشێلکارییەکی ئاشکرا و توندی بنەما و یاسا چەسپاوە نێودەوڵەتییەکانە، داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕ و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان دەکات.
📌میدیای ئیسرائیل: دامەزراوەی بەرگری لە ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری پەرەسەندنێکی گەورە لە ناوچەکەدا.
📌مۆندیالی 2026: ئینگلتەرا دوای سەرکەوتنە سەرنجڕاکێشەکەی بەسەر فەرەنسا بە ئەنجامی 6-4، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.