نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق دەکات

کچە شانۆکارێکی کورد لە تونس خەڵات دەکرێت

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ناوەڕاستی ئەم مانگە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەرجە لە وڵاتی تونس بەڕێوەدەچێت و تێیدا کچە شانۆکارێکی کەرکوک، وەک نوێنەری کوردستان و عێراق خەڵات دەکرێت.

شانۆکار هەوار فارس بە 964ـی وت، فێستیڤاڵەکە 16ـی ئەم مانگە  بەڕێوەدەچێت و وەک گرووپی شانۆی هەوار نمایشیان دەبێت، ئەویش نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق دەکات و خەڵات دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر چەندین خەڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمەیان بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە شانبەشانی کەسانی پسپۆر و شارەزا خەڵات دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری