دەیانەوێ رێڕەوی ئاوی سیروان بەتەواوی بگۆڕن
20 رۆژ بەسەر خنکانی گەنجەکەی کەلار تێپەڕی و هێشتا بێ سۆراغە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
20 رۆژە گەڕان بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمانی تەمەن 26 ساڵ بەردەوامە و هێشتا ھیچ سۆراغێکی نییە.
بۆ ئاسانترکردنی گەڕانەکان بەدوای تەرمەکە، نزیکەی 10 رۆژە چەند شۆفڵ و حەفارەیەک خۆبەخشانە سەرقاڵی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی رووباری سیروانن، بڕیارە ئەمڕۆ کارەکانیان تەواو ببێت.
دوای ئەوە بەچڕی جارێکی دیکە دەستدەکرێتەوە بە گەڕانەکان بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمان.
ئەحمەد لوقمان ئەو گەنجە بوو کە رۆژی چوارشەممە 17.5.2026 لەکاتی راوەماسی لەناو رووباری سیراون لە سنووری گەرمیان خنکا و دوای خۆی کچێکی تەمەن سێ ساڵی جێهێشت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری