رووداوەکە لەسەر رێگای سەیدسادق – هەڵەبجە روویدا

یەکێک لەو ژنانەی لە رووداوی وەرگەڕانی پیکابەکە گیانی لەدەستدا دووگیان بوو

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە رووداوی وەرگەڕانی پیکابەکە لەسەر رێگای سەیدسادق – هەڵەبجە دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە ژنەکانیش دووگیان بووە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025 لەسەر رێگای سەیدسادق – هەڵەبجە پیکابێک وەگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، لە رووداوەکەدا دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە کە یەکێک لە ژنەکان دووگیان بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری