سنوورى باڵەکایەتى

نەعامەی بیابان لە ناوچە كوێستانییەكانی كوردستان دەژیت

964+

ئاکام غەفوور -سۆران

نەعامە پەلەوەرى بیابانییە، بەڵام لە کوردستان بووە بە چیانشین و لە کوێستانەکان بەخێو دەکرێن، هاوڵاتییەکى باڵەکایەتى کێڵگەیەکى کردووەتەوە بۆ بەخێوکردنیان، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەوەندە خێران بە ماتۆڕ چاودێریان دەکات.

لە گوندى وردەى سنوورى باڵەکایەتى، دوو ساڵە هاوڵاتییەک سەرقاڵى بەخێوکردنى نەعامەیە، سێ کەسیش سەرپەرشتى نەعامەکان دەکەن و بەسێ ماتۆڕەوە شوانیان دەکەن، چونکە نەعامەکان خێران و بە ماتۆڕ نەبێت پێیان ناگەنەوە.

وەک ئەوەى هاوڵاتییەکە بۆ 964 باسى دەکات، کەشەکە بۆ بەخێوکردنى نەعامە لەبارە، گۆشتەکەشیان خۆشترە لە هى شوێنانى تر، چونکە لەناو سەوزایى و گیاوگۆڵ و کەشووهەوایەکى تەندروستدا بەخێو دەکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پیاوێک بژێوی ژیانی لەسەر نەعامەیە

پیاوێک بژێوی ژیانی لەسەر نەعامەیە

حەوت کەس بە 62 نەعامەوە دەستگیرکران

حەوت کەس بە 62 نەعامەوە دەستگیرکران