ئەمڕۆ

بوومەلەرزەیەكی دیكە كەركوكی هەژاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی گشتیی كەشوهەوا و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:26 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی نوێ لە کەرکوک روویدا.

دەستەكە دەڵێت، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.1 پلە بووە بە پلەی رێختەر.

ئەمە سێیەم بوومەلەرزەیە لە دوێنێوە كەركوك و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە بە هەمان شێوە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.6 پلە لە دەوروبەری كەركوك روویدا، هەروەها هەر دوێنی بوومەلەرزەیەك لە قەزای تەقتەقی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێكرد، بەڵام گوڕەكەی دیاریی نەكرا.

ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق، لە بارەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ بە 964ـی وت، ئەوان نازانن پلەی رێختەری بوومەلەرزەکە چەند بووە، چونکە هیچ ئامێرێکی تایبەتیان نییە بۆ پێوانەكردن.

ئەوەشی وت، كە بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز نەبووە و سەلامەت بووە.