" فکرەکە ئەو دەقەیە بۆم هات"
حەرەکەی دەمانچەکەی خوێندکاران سوتفە بوو
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
ئیتر ئەمە ژیانە و رەنگە سوتفەیەک ژیانت بگۆڕێت و ببیتە ترێندی سۆشیال میدیا، هاوشێوەی حەرەکی دەمانچەکەی فۆتۆگرافەرەکی کەرکوک دایهێنا.
ماوەیەک هەرچی خوێندکار و دەرچووی زانکۆیە حەرەکەی دەمانچەکە بووەتە مۆدێل لەناویاندا و هەمووان دووبارەی دەکەنەوە، کاروان عومەر فۆتۆگرافەرە و بیرۆکەی کارەکە بۆ یەکەمجار ئەو دایهێنا و بۆ 964 وتی، شتەکە زۆر رێکەوت بوو، لەپڕ ئەو فکرەم بۆ هات و دەنگم خستەسەر و ئیتر بووە ترێند و ئێستا بووەتە مۆدێل لە وڵاتانی دراوسێش.
تەقاندنی فیشەکێکی فشە بە پۆزەوە، سەرەتا لە زانکۆی کیتاب لە کەرکوک بڵاوکرایەوە و دواتر بووە مۆدێل لەناو هەموو فۆتۆگرافەر و گرووپەکانی وێنەگرتندا.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح