یەکێک لە تاوەرەکان. فۆتۆ: فەرمانگەی ژینگەی سۆران
داوای لابردنی دەکەن
سێ تاوەری هێڵەکانی پەیوەندی ترسی لای خەڵکی سۆران دروستکردووە
ژووری هەواڵ
دانیشتووانی سێ گەڕەکی سۆران دەترسن سێ تاوەر مەترسی هەبێت بۆ تەندروستیان، لەبەر ئەوە سکاڵایان تۆمار کردووە و داوای لابردنیان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025، هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، لهسهر داواكاری هاوڵاتیان و دوای ئاراستهكردنی گلهیی و گازندهیان، تیمی پشكنین و چاودێری و هۆبهی تیشك سهردانی سێ تاوهر له گهرهكهكانی زانیاری و وهستا رهجهب و دێلزیان له قهزای ناوهندی سۆران و ناحیهی دیانایان كرد به مهبهستی پشكنین.
بەگوێرەی رێنماییە ژینگەییەکان، دەبێت دووری تاوەرەکان لە شوێنە گشتییەکانەوە لە 50 مەتر کەمتر نەبێت، بەڵام لەدوای پشکنین دەرکەوتووە کە تاوەرەکان نزیکن لە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و بنکەیەکی تەندروستی.
بە وتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ئەگەر لە دانانی تاوەرەکاندا رەچاوی رێنماییەکانی ژینگە نەکرابێت، دەبێت خاوەنەکانیان بەگوێرەی یاسای ژمارەی هەشتی ساڵی 2008 سزا بدرێن و بەند بکرێن بۆ ماوەی یەک مانگ و سزای پێبژاردنیان بۆ بکرێت بە بڕی 150 بۆ 200 ملیۆن دینار.