هێزێكی گەورەی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمریكا چوونە رۆژئاوای كوردستان، فۆتۆ: ئاژانسەكان
کاروانەکە لە 53 بارهەڵگر پێکهاتووە
کاروانێکى سەربازیی ئەمریکى لە هەرێمى کوردستانەوە چووە حەسەکە
964+
ژووری هەواڵ
کاروانێکى سەربازیی ئەمریکى کە پێکهاتووە لە 53 بارهەڵگر لە خاڵی سنوورى تەلکۆچەر لە هەرێمى کوردستانەوە چووەتە حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
رووانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ کاروانێکى سەربازی لە دەروازەى تەلکۆچەرەوە چووەتە ناو خاکى سوریا کە کەرەستە و پێداویستیى سەربازی، زرێپۆش، تانکەرى سووتەمەنی و سیستمی چاودێری لەخۆگرتبوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کاروانە لە هەرێمى کوردستانەوە چووەتە ناوخاکى سوریا و بەرەو بنکەى سەربازیی قەسرک لە حەسەکە رۆیشتووە.
رووانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ باس لەوەش دەکات، سێى ئایار هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەکى سەربازی و پێداویستیی لۆجستی و پزیشکی بە فڕۆکەیەک گەیاندە بنکەى سەربازیی خرابەجیر لە رمێلان و لە هەمان کات بە دوو هێلیکۆپتەر چاودێریی ناوچەکە دەکرا.