بەڕێوەبەرى نوێى پەروەردەى سلێمانى

“دەرکەوت بایکۆت سوودى نەبوو تەمەننا دەکەین دووبارە نەبێتەوە”

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەڕێوەبەرى نوێى پەروەردەى سلێمانى رایدەگەیەنێت، پلانى پێنج ساڵیان هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى پەروەردە، دەشڵێت: مامۆستایان بۆیان دەرکەوت بایکۆت سوودى نەبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025، بە مەراسیمێک و بە ئامادەبوونی پارێزگارى سلێمانى و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، مامۆستا نەژاد عەبدوڵا وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەکار بوو.

لە لێدوانێکى تایبەتدا لە بارەى دەستبەکاربوونییەوە، نەژاد عەبدوڵا وتى،”پلانى پێنج ساڵیمان هەیە و داومانە بە حکومەت، کە تایبەتە بە پڕۆگرامى خوێندن و تاقیکردنەوەکان و ئاشتکردنەوەى مامۆستا و قوتابى بە قوتابخانەکان.

لەبارەى بایکۆتیشەوە وتى،”10 ساڵى رابردوو پشکى شێرى قەیرانەکان بەر کەرتى پەروەردە کەوت، مامۆستایانیش بۆیان دەرکەوت بەداخەوە بایکۆت سوودى نەبوو، بۆیە تەمەننا دەکەین بایکۆت دووبارە نەبێتەوە”.

دڵنیایش دەدات لە ئاشکرانەبوونى پرسیارى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 و دەڵێت: پاراستنەکەى زۆر بەهێزە ئەگەر یەکێکیش دزەى پێبکات پێى دەزانن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی گشتی سلێمانی دەستبەکار بوو 

بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی گشتی سلێمانی دەستبەکار بوو