خولیاکەی گەنجان

بە پارە ئۆتۆمبێلەکەت بۆ پیس دەکەن

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نالەباری كەشوهەوا و خۆڵباڕین، یەكپارچە ئۆتۆمبێلەكانی داپۆشیوە و خەڵك لە شوشتنگەكان خاوێنی دەكەنەوە، بەڵام بەشێك لە گەنجان بەپێچەوانەوە خۆیان بە پارە ئۆتۆمبێلەکانيان بە خۆڵ پیس دەكەن.

گەنجێک لە هەولێر، خۆڵی گوند دەهێنێ و دەیبێژێتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە نەرمە خۆڵێکە و هەر ئۆتۆمبێلێکی پاکی بۆ بهێنن، بۆيان پیس دەکات، ئەوەش وەک جوانکارییە و خولیای گەنجانە.

رێباز ئەڵمانی، گەنجێكی دانیشتووی شاری هەولێرە، ماوەی چوار ساڵە پیشەی جوانكاری ئۆتۆمبێلە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025، پەیامنێری 964 چوو بۆ لای، ئەو وتی، خەڵك سەیارەكانیان جوان دەشۆن لە شووشتنگەكان پاكی دەكەنەوە، دەهێنن بۆ لای ئێمە تا پیسی بكەینەوە بۆیان.

ئەو كەسانەی ئارەزووی ئەو كارە دەكەن، گەنجەكانن جۆرەها ئۆتۆمبێلی نوێ لە جۆرەکانی، تۆیۆتا کامێری، تۆیۆتا ئەڤەلۆن و زۆر ئۆتۆمبێلی دیکە دەهێنن، هەتا مۆدێل كۆنەكانیش خۆڵی لێ دەدەین و ئەوانیش بۆ سوڕان و گەڕانی خۆیان بەکاری دەهێنن و پێیان جوانە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شارەزایەكی كەشناسی بە دووری نازانێت خۆڵبارین هەرێمیش ...

شارەزایەكی كەشناسی بە دووری نازانێت خۆڵبارین هەرێمیش بگرێتەوە