پەیامنێری 964 گەیشە لای پاسە وەرگەڕاوەکە
پاسەکە 20 کەسی تێدابووە و 14 کەس بریندارن
964+
دیلان محەمەد جەزا
پەیمانێری 964 چووتە لای ئەو پاسەی قوتابیان کە لە شارباژێڕ وەرگەڕاوە و 14 قوتابی بەهۆیەوە بریندار بوون.
موقەدەم یاسین ئەحمەد ئەفسەت لە هاتوچۆی ماوەت بە 964ـی وت، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوەیی و ناشارەزایی شۆفێرەکەوە روویداوە و نزیکەی 14 قوتابیش بریندارن.
وتیشی، شۆفێرەکە رەوانەی بنکەی پۆلیس کراوە و دواتریش رەوانەی لای دادوەری دەکەن.
ئەو پاسەی وەرگەڕاوە قوتابی بنەڕەتین کە بۆ سەیران چوون 20 تیادا بووە و رووداوەکە لە کاتی گەڕانەوەیان بووە بۆ سلێمانی لە نزیک گوندی کارێزە لە شارباژێڕ روویداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی